ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌كساڵ به‌سه‌ر ڕاگیرانی چالاكییه‌كانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی بێكاركراوی ئه‌م پڕۆژه‌یه په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: كارگه‌ی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧وه به‌هۆی ئه‌و شته‌ی كه له لایه‌ن په‌یمانكاروه ناوی نراوه “كێشه‌ی ماڵی”، ته‌عتیل كراوه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا جگه له حه‌قده‌سته‌كان، مه‌زایاكانیشیان په‌رداخت نه‌كراوه.