ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٦ هەزار کەس به‌رزبووه‌ته‌وه و تەنیا لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢ هه‌زار و ٧٠١ كه‌س بەم ویرووسه مردون.
بەپێی دوايين ئامار كە لەلايەن زانكۆى جۆنز هۆپكينزەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٧ هەزار و ٣٤٦ كەس توشی ویرووسی كۆرۆنای نوێ بون و ژمارەى توشبوان بۆ ٨٢٥ هەزار و ٣٠٦ كەس بەرزبوەتەوە. ژماره‌ی گيانلەدەستدانيش دو هەزار و ٧٠١ كەس زيادي كردووە و گەيشتوەتە زیاتر لە ٤٦ هەزار كەس. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له روی حاڵه‌ته‌كانی توشبونه‌وه لە دوای ئەمريكا، ئيسپانيا بە ٢٠٨ هەزار و ٣٨٩ حاڵەت، ئيتالیا بە ١٨٣ هەزار و ٩٥٧ حاڵه‌ت و فه‌ڕانسه بە ١٥٩ هەزار و ٣٠٠ حاڵەتى توشبون بە ویرووسی کۆرۆنای نوێ دێت.