ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی كرمان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ناوه‌نده بۆ سپاردنی سه‌هام به به‌شی خسووسی، ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی ویرووسی كۆرۆنا، كرێكاران وێڕای وتنه‌وه‌ی درووشم و ڕێپێوان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون. كرێكاران سه‌باره‌ت به داخوازیه‌كانیان ڕایانگه‌یاند كه “به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گونجاو و به‌جێی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، له زومره‌ی سه‌ره‌كی ترین خواسته‌كانی ئه‌وانه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه كرێكارانی ناڕازیی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی كرمان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له ڕێگه‌ی جۆراوۆره به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.