كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، ٣٠٠ كرێكاری دامه‌زراو له شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، له ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٨ه‌وه بۆ ماوه‌ی ٧٠ ڕۆژه كه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای حه‌قده‌سته‌كان، حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانێك كه قه‌راردادی كارییان نییه، هێستا په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها وتیشی: به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، هیچ بایه‌خێك به‌و كێشانه ناده‌ن كه په‌یماكارانی جۆراوجۆری پڕۆژه‌كانی شاری بۆ كرێكارانی، ده‌خوڵقێنن.