ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی پێترۆشیمی “هێگمه‌تانه”ی هه‌مه‌دان به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سهئاواڵا، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له‌به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه: “ئێمه كرێكارانی پێترۆشیمی “هێگمه‌تانه”ی هه‌مه‌دان هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌مان پێنه‌دراوه و قهراردادهكانمان به شێوازێكه كه جێژنانه و سه‌نه‌واتی كۆتایی ساڵ شموولمان نابێ. به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه له ناوه‌ڕاست مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌عتیل كراوه، هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌مان نه‌بووه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه كه ئێمه ته‌نیا خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی خۆمانین.