ژماره‌یه‌ك له مۆره‌بیانی پێش ده‌بێستانی له تاران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
مۆره‌بیانی پێش ده‌بێستانی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه، هێشتا بیمه‌ی بێكاری بۆ ئه‌وان له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه و له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه. مۆره‌بیانی ناڕازیی وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، ڕایانگه‌یاندووه: له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی و به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له كار بێكار كراون و له سامانه‌ی بیمه‌ی بێكاری ناونووسیان كردووه، به‌ڵام هێشتا قۆناغه‌كانی ئه‌م ناونووسییه ته‌واو نه‌بووه و له‌وه نیگه‌رانن كه ئایا شموولی بیمه‌ی بێكاری ده‌بن یاخود نا.