کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كه‌وتنه‌وه‌ی گرژی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا

كه‌وتنه‌وه‌ی گرژی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا

كه‌وتنه‌وه‌ی گرژی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و خۆپیشاندەرێک بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی گوڵان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستڕێژی گوللەیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشاندەران و بەوهۆیەوە خۆپیشاندەرێک کوژراوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان تەقەی راستەوخۆیان لە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر کردووە و  برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە. ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە، ماوەی چەند مانگێک بوو خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا کەمیان کردبوو.