ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له نێوان لاوانی ناڕازیی ده‌ورووبه‌ری شاری پاریس و هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وری نوێی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان پۆلیس و لاوانی ناڕازیی شاری پاریس به‌دوای پێكدادانی مۆتۆرسێكلێتێك و ماشینێكی پۆلیس سه‌ریهه‌ڵداوه. شایانی باسه، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه لانیكه‌م له پێنج مه‌نته‌قه‌ی پاریس ڕوویداوه. به‌پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس به گولله‌ی په‌لاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٩ كه‌س له لاوانی ناڕازیی پاریس به سه‌ختی بریندرابوون و ژماریه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.