کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی قه‌رارداد كاتی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ جنووب

اعتراض کارگران قرارداد موقت صنعت نفت در جنوب3

اعتراض کارگران قرارداد موقت صنعت نفت در جنوب3

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی قه‌رارداد كاتی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ جنووب، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی گوڵان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی خراپ بوونی كه‌شوهه‌وا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌ زۆربه‌ی كرێكارانی قه‌راردادی ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌ت نیرو، جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی، فوولادی خوزستان و فوولادی ئۆكسینی خوزستان، حه‌قی خراپبوونی كه‌شوهه‌وا په‌رداخت كراوه‌، به‌ڵام كرێكارانی قه‌راردادی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌م حه‌قه‌ بێبه‌ش كراون.