ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵان، نزیكه‌ی ٣ هه‌زار كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به سپاردنی سه‌هامی ئه‌م ناوه‌نده به كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌نیازن كه ٤٥ له‌سه‌دی ئه‌م شیركه‌ته بخه‌نه بوورسه‌وه. ده‌شڵێن: شیركه‌ت به‌نیازه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی به‌شێك له زیانه‌كانی خۆی له ماوه‌ی ڕۆژانی ته‌عتیلی، كرێكاره‌كانی به بیمه‌ی بێكاری بناسێنێ و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌به‌سته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێن: ئه‌وه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌یكه پێشینه‌ی بیمه‌كه‌یان مه‌ودایه‌كی زۆر تێ بكه‌وێت.