به پێی نوێترین داتاكان تا پێش نێوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵان، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ زیاتر له ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی قوربانییانیش گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ١٧٠ هه‌زار كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌تا ئێستا دوو ملیۆن و ٤١٤ هه‌زار و ٩٨ كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و له‌و ژماره‌یه ١٦٥ هه‌زار و ١٥٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ٦٢٩ هه‌زار و ٤٦ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه. به پێی ئاماره‌كان، وڵاتی ئه‌مریكا به تۆمار كردنی زیاتر له ٧٦٤ هه‌زار و ٢٦٥ كه‌س له ڕووی ژماره‌ی تووشبوان له په‌له‌ی یه‌كه‌مدایه و دوای ئه‌ویش وڵاتانی ئیسپانیا به ١٩٨ هه‌زار و ٦٧٤ كه‌س و ئیتالیا به زیاتر له ١٧٨ هه‌زار و ٩٧٢ كه‌س دێن. هه‌روه‌ها له‌ڕووی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كانیش، ئه‌مریكا به تۆمار كردنی ٤٠ هه‌زار و ٥٦٥ كه‌س له په‌له‌ی یه‌كه‌مدایه و ئیسپانیا له ٢٠ هه‌زار و ٤٥٣ كه‌س دێت و دوای ئه‌وانیش وڵاتانی فه‌ڕانسه، ئاڵمان، بریتانیا، توركییه، چین و ئێران دێن. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئێران هه‌تا ئێستا زیاتر له ٨٢ هه‌زار و ٢١١ كه‌س تووشبوون و له‌و ژماره‌یه ٥ هه‌زار و ١١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستێكی سازمانی بێهداشتی جیهانی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئاماری واقێعی پێنج هێنده‌ی ئاماری ڕاگه‌یه‌ندرا و له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه.