کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قه‌كردنی خوێناوی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا

ته‌قه‌كردنی خوێناوی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا

ته‌قه‌كردنی خوێناوی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پۆلیسی كانادا رایگەیاندووه‌، بەهۆی هێرشی چەکدارێک لە پارێزگای “نۆڤا سکۆشیا” لە رۆژهەڵاتی كانادا، لانیكه‌م ١٠ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و تاوانباره‌كه‌ش لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراویکی پۆلیسی كانادا، شەوی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی خاكه‌لێوه‌ پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵ بەناوی “گابریه‌ڵ وۆرتمان” بە ئوتومبیلی پۆلیسەوە لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای “نۆڤا سکۆشیا” تەقەی لە هاوڵاتیان کردووە و هەڵاتووە، دوای ١٢ کاتژمێر لە شوێنکەوتنی تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە. ئاماژەش بەوەکراوە، كه‌ ناوبراو لەکاتی هێرشەکەدا جلوبەرگی پۆلیسی لەبەردابووە. شایانی باسه‌، هەر بەهۆی رووداوەکەوە هاوڵاتییانی شارۆچکەی پۆرتاپیک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داویایان لێکراوه‌ لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، دەستڕێژی گوللە لە وڵاتی كانادا بەهۆی یاساکانی هەڵگرتنی چەک لەو وڵاتە، رووداوێکی دەگمەنە.