ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵان، نرخی بۆشكهیهك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا به ٢٧ دۆلار و ٧٠ سێنت و نرخى بۆشكهیهك نەوتی خاوی ئەمريکاش به ١٥ دۆلار و ٨ سێنت بازهرگانی پێوهكرا.
سەرەڕای رێککەوتنی وڵاتان بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام جارێکی تر نرخی نەوت بە نزیکەی ٥ له سهد نرخەکەی لە دەستدا و ڕۆژی دووشهممهش نرخەكەی بە جێگیرى ماوەتەوە. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەکانى رابردوودا نرخى نەوت بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی بۆشكهیهك نەوتی برێنت گەیشتبووه سەروی ٣٣ دۆلار، بەڵام لە ئیستادا سەرەڕای رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی لەسەر کەمکردنەوەی ١٠ لهسهدی، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە خوار ٣٠ دۆلارەوە مامەلەی پێوەدەکرێت. دووبارە دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە سەرەتایی ئەم مانگەدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢وه تۆمارکردووه بە جۆرێک نرخی یەک بۆشكهیهك نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواستی جيهانی لەسەرەتای ئەمساڵەوە.