به‌دوای بانگه‌وازی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئیسلامشار و خۆراسان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شاره‌كانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌تا ئێستا هیچكام له شیركه‌ته‌كانی ڕێگای ئاسن له‌وانه، “جوش گوسته‌ری ئه‌راك، ڕه‌یل سه‌نعه‌ت كارانی جنووبی شه‌رقی زاهێدان و تراوێرس” بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاره‌كانیان په‌رداخت نه‌كردووه. به‌م بۆنه‌یه‌وه، كرێكارانی “تراوێرسی شاهروود، دامغان، هۆرمۆزگان، خۆراسان، تاران، ئیسلامشار، رۆبات كه‌ریم، لۆرستان، ئه‌ندیمێشك و پڕۆژه‌كانی كارخانه‌كانی مێترۆ”، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.