كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه ڕایانگه‌یاند كه حقووقی خانه‌نشینیان هه‌تا ئێستا نه‌خراوته حیسابه‌كانیانه‌وه.
ناڕازییان ده‌شڵێن، سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی هه‌موو ساڵێك له مانگی خاكه‌لێوه حقووقه‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كات و له‌ئاست زیادكرانی موستهمهڕییهكانیان كه ده‌خرێته مانگی گوڵان و جۆزه‌ردان ناڕازیین و داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ده‌كه‌ن كه ڕه‌وتی هه‌تا ئێستای ئه‌م سازمانی ده‌رێژه‌ی نه‌بێت. ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ كێشهوگرفتی په‌رداختی موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشینان به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه، ڕایانگه‌یاندووه: ڕێژه‌ی زیادكرانی موستهمهڕییهكانی گونجاو نییه و ئه‌م سازمانه لانیكه‌م ده‌توانێ به په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كان ئاستی نیگه‌رانی خانه‌نشین كراوان كه‌م كاته‌وه.