کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادكرانی بێ مه‌رجێ دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ كرمان

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادكرانی بێ مه‌رجێ دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ كرمان2

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادكرانی بێ مه‌رجێ دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ كرمان2

دادسەرای نیزامیی ورمێ داخوازیی لێخۆشبوون و ئازادیی بێمەرجی “فاروق شاروێرانی” و “ئەمیر پەیغامی”، دوو به‌ندكراوی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆی لە زیندانی کرمان ڕەت کردەوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ پاش بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا چەند ڕۆژ پێش هاتبوونە مورەخەسی و بۆ داخوازیی لێخۆشبوون و ئازادیی بێمەرج سەردانی دادسەرای نیزامیی شاری ورمێیان کردبوو. شایانی باسه‌، دادوەری په‌روه‌نده‌ی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە و شارام پەناهیان دادوەری جێبەجێکاری حوکمی دادسەرای نیزامیی ورمێ، لەگەڵ داخوازیی ئەم دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییە دژایەتییان کردووە و بەوانی ڕاگەیاندووە کە لێخۆشبوون و ئازادیی بێمەرج نایانگرێتەوە.” جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “فاروق شاروێرانی” و “ئەمیر پەیغامی” ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕەزبەری پاره‌كه‌، له‌ئاست هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی حیفازەتی زیندانی کرمان و گوشار خستنە سەر ئەو دوو زیندانییە، دەستیان دابووە مانگرتن. ئەو  دوو زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٩٦، لە لایەن دادگای نیزامیی شاری ورمێ، سه‌رجه‌م به‌ ٨ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی کرمان مه‌حكووم كرابوون.