بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له حاڵێكدا هه‌روا له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رده‌وامه كه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ١٥٤ هه‌زار كه‌س.
به پێی دوایین ئاماره‌كان، تا سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، زیاتر له دوو ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌م ویرووسه گیرۆده بوون. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له ژاپۆن نیگه‌رانییه‌كی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌گه‌ر سیستمی ته‌ندرووستی ئه‌م وڵاته نه‌توانێ نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. به پێی ئاماره‌كان، هه‌تا ئێستا تێستی كۆرۆنای ٧٠٠ هه‌زار و ٦٦٤ كه‌س له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌رێنی ڕاگه‌یه‌ندراوه. له‌م ژماره‌یه ٣٦ هه‌زار و ٧٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسپانیان ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی قوربانییانی له‌م وڵاته ٢٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه گه‌یشتووه‌ته، ١٩ هه‌زار و ٣٢٣ كه‌س. كاربه‌ده‌ستانی سوئیسیش ڕایانگه‌یاندووه كه له‌م وڵاته هه‌تا ئێستا هه‌زار و ١١١ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.