ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌دان كه‌س له كرێكارانی ڕه‌ستن و چنینی برووجێرد بۆ كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كار و گوزه‌رانیان به‌هۆی ته‌عتیل كرانی كارخانه، هه‌روا به‌رده‌وامه.
كارخانه‌ی ڕستن و چنینی برووجێرد له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه ته‌عتیل كراوه و به‌هۆیه‌وه به سه‌دان كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قه‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه و جێژنانه‌ی پاره‌كه‌یان، له كار بێكار كراون. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، له‌سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌رگای كارخانه به‌سه‌ریاندا به‌ستراوه و سه‌رجه‌میان هه‌راو بیلاته‌كلیفن. ده‌شڵێن: ئه‌م بارودۆخه له حاڵێكدایه كه به سه‌دان كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ساڵی نوێ دا، هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و جێژنانه‌كه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه.