ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌سجید سوله‌یمان له خووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی ئیمكاناتی ته‌ندرووستی شوێنی كاره‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ده‌ستیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، حه‌قده‌ستی سێ مانگ و حه‌قی بیمه‌كانیان هه‌تا ئێستا پێنه‌دراوه و شاره‌داری و شۆرای شار هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ وڵامدانه‌وه به خواستی ئه‌م كرێكارانه نییه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به‌هۆی كۆرۆناوه نیگه‌رانی سڵامه‌تی خۆیان بنه‌ماڵه‌كانیانن. هه‌روا ڕاشیانگه‌یاند كه به‌رپرسانی ئه‌مشاره وتوویانه كه به‌هۆی ڕكوودی بازاڕی مه‌سكه‌نی شارسازی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و سه‌رچاوه ماڵیه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها، كرێكارانی شاره‌داری مه‌سجید سوله‌یمان، له نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی له‌وانه ده‌ستكێش و ماسك و ماده‌ی زیدی عفوونی و مه‌ترسیی تووش بوونیان به كۆرۆنا نیگه‌ران و ناڕازین.