ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران مێرینووسی قۆم له به‌رامبه‌ر ده‌رگای هاتووچۆی ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه و له ئاست وه‌دواكه‌وتنی گرێبه‌ستی نێوان ئه‌م ناوه‌نده و كرێكاران، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، بۆ چه‌ندومین جار له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه هه‌تا ئێستا، به‌رپرسانی كارخانه‌كه كاتی كرانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌یان وه‌دوا خستووه و هۆكاره‌كه‌شیان، كێشه‌ی ماڵی و سڵامه‌تی كرێكاران و ڕه‌چاوكردنی گه‌ڵاڵه‌ی “مه‌ودادانانی كۆمه‌ڵایه‌تی” به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن كرێكارانه‌وه قه‌بووڵ نه‌كراوه.