ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی لووشان له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به یه‌ك مانگ له ده‌ستپێكی ساڵی تازه، كرێكارانی شاره‌داریی لووشان هێشتا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی ٥ ساڵی ڕابردوویان پێنه‌دراوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نه‌درانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كان، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و باروودۆخه‌ی كه كۆرۆنا بۆ كرێكارانی خوڵقاندووه، له ساڵی نوێ‌دا، نیگه‌رانیی كرێكارانی چه‌ند به‌رابه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی باسیان له نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، له شوێنی كاره‌كه‌یان كردووه.