به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، شاپوور ئیحسانی ڕاد، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری، به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمی ٦ ساڵ زیندان، بۆ لقی یه‌كی ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای ئێوین بانگ كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای پێڕاگه‌یشتن به تۆمه‌ته‌كانی شاپوور ئیحسانی ڕاد له ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٨ به‌ڕێوه‌چوو و دادگای ڕژیم له تاران، ناوبراوی به ٦ ساڵ زیندان و ٢ مانگ دروورخرانه‌وه بۆ سیستان و به‌لووچستان مه‌حكووم كرد. شایانی باسه، بانگ كردنی شاپوور ئیحسانی ڕاد بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌ی، له حاڵێكدایه كه ترسی و نیگه‌رانی له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له زیندانه‌كانی ئێران‌دا زۆر زیاتر بووه و ناوه‌نده‌كانی ماڤی مرۆڤیش به‌رده‌وام داوایان له ڕژیمی ئێران كردووه كه به‌ندكراوان به‌تایبه‌ت به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كان ئازاد بكه‌ن.