ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ناهید فه‌تحعه‌لیان، چالاكانی سینفیی موعه‌لیمان و موعلیمی خانه‌نشین كرا‌و، له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی چالاكانی سینفی، ئه‌م موعه‌لیمه خانه‌نشین كراوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه لیباس شه‌خسیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. شایانی باسه، هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیاریه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و شوێنی ڕاگیر كردنی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ست دا نییه.