له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی به‌ندكراوێك كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو له زیندانی خه‌ڵخاڵی ئه‌رده‌بیل به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.
به پێی ڕاپۆرتی هێرانا، “حسێن تاهری”، ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ، كه له ساڵی ٩٤ه‌وه له زیندانی خه‌ڵخاڵی ئه‌رده‌بیلدا زیندانی كرابوو و به تۆمه‌تی “قه‌تڵ و هه‌ڵگرتنی چه‌ك” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابروودا حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه. شایانی باسه ئێعدامی ئه‌م به‌ندكراوه تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ناوه‌نده ڕه‌سمیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئێران به نیسبه‌تی جه‌معیه‌ته‌كه‌ی، پله‌ی یه‌كه‌می ئێعدامی هاووڵاتیانی هه‌یه له ئاست جیهاندا.