به ێپی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، چه‌ند سه‌دان كه‌س له ناڕازیانی لۆبنان سه‌ره‌ڕای قه‌ره‌نتینه، به‌هۆی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان و دژبه ده‌وڵه‌ت درووشمیان به‌رز كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، ناڕازیان له شاری ترابلۆس له باكووری لۆبنان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتوون. هه‌روه‌ها ناڕازیان له مه‌یدانی نوور، كه ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوو بووه، لاستیكی ماشێنیان ئاگر داوه و تا كاتژمێر ٧ی ئێواره له سه‌ر شه‌قامه‌كان حزووریان بووه. شایانی باسه ناڕازیان له‌و خۆپشانداندانهدا، چه‌ندین درووشمیان دژبه ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی لۆبنان وته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه خۆپیشاندانه‌كان له لۆبنان له ڕۆژی ١٧ی ئۆكتۆبری ساڵی ڕابردووه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی ماڵیات به‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆن و به‌رنامه‌ی واتس ئه‌پ ده‌ستی پێكردووه.