به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ژماره‌ی قوربانیان به ویرووسی كۆرۆنا له ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌دا، له ٢٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕێژه‌ی قوربانیان كۆرۆنا له ڕۆژی شه‌ممه‌دا له وڵاتی سپانیان ٥٦٥ كه‌سی پێ زیاد بووه و ڕۆژی پێشتریشی ٥٨٥ كه‌سی قوربانی لێكه‌وتبۆوه. وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی سپانیان ڕایگه‌یاندووه كه به پێی ئاماره نوێیه‌كان، كۆی گشتیی قوربانیان ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته ٢٠ هه‌زار و ٤٣ كه‌سه. هه‌روه‌ها له بینانیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی سپانیادا هاتووه كه له ئێستادا ژماره‌ی تووش بووان به‌م ویرووسه ١٩١ هه‌زار و ٧٢٦ كه‌سه.