ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ٢٤ هه‌زار په‌ناخوازی كه‌مپی موریا له دوورگه‌ی “لێسبووس”ی یونان، له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه داوایان له سه‌رانی یه‌كێتیی ئۆرووپا كردووه كه بگه‌ن به هاواریان.
به پێی ڕاپۆرتی دوویچه وێله‌ی ئاڵمان، گوشاری ده‌روونی، بیلاته‌كلیفی، قه‌ره‌باڵغ بوونی كه‌مپه‌كان، كه‌مبوونی مه‌وادی غه‌زایی و هه‌روه‌ها كێشه‌وگرفتی بێهداشتی و ده‌رمانی له گرینگ‌ترین كێشه‌كانی به هه‌زاران په‌ناخوازی ئاواره له كه‌مپی موریا له یونانه. دوویچه وێله ده‌ڵێت، كاتێك كه زۆربه‌ی ئه‌م په‌ناخوازانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا زاڵ بن، نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری وه‌ك كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵ ده‌دات و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ئه‌م په‌ناخوازانه‌ی چه‌ند به‌رابه‌ر كردووه‌ته‌وه. “ئانگێلا مێركێل” ڕاوێژكاری باڵای ئاڵمان و “ئۆرزۆێلا فۆندێر لاین” سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئۆرووپا له زومه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌م نامه‌یه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه. په‌ناخوازان له‌م نامه‌یه‌دا داوایان كردووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌ترسیی زیاتریان له‌سه‌ره، به خێرایی له‌م كه‌مپانه بگوازرێنه‌وه.