به پێی دوایین ئاماره‌كان تا سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا بۆ زیاتر له دوو ملیۆن و ٢٥١ هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش، زیاتر له ١٥٤ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ئامارانه، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانی دوو ملیۆن و ٢٥١ هه‌زار و ٨١٥ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٥٤ هه‌زار و ٣١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ٥٧٤ هه‌زار و ٣٨٦ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه. به‌پێی داتاكانی دامه‌زاروه‌ی “رۆبێرت كۆخ”، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، سێ هه‌زار و ٦٠٩ كه‌س له ئاڵمان به‌م ویرووسه تووشبون و به‌م جۆره ژماره‌ی تووشبوان له‌م وڵاته، بۆ ١٣٧ هه‌زار و ٤٣٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به گیان له‌ده‌ستدانی ٢٤٢ حاڵه‌تی دیكه، ژماره‌ی قوربانییانیش بۆ ٤ هه‌زار و ١١٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا له ڕووی ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه و هه‌روه‌ها له ڕووی ژماره‌ی تووشبوان له په‌له‌ی یه‌كه‌م دایه به تۆماری كردنی ٣٧ هه‌زار و ١٧٥ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و ٧١٠ هه‌زار و ٢٧٢ حاڵه‌تی تووشبون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئێران، هه‌تا ئێستا زیاتر له ٧٩ هه‌زار و ٤٩٤ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و له‌و ژماره‌یه ٤ هه‌زار و ٩٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوەندی لێکۆڵێنەوەکانی مەجلیسی ڕژیم لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی بەراوردەکان ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا چه‌ند قات لەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە زیاترە.