خۆپیشانده‌رانی عێراقی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی، دیاری كردنی “مسته‌فا كازمی” هه‌ڵبژێردراوی ژێر پشتیوانی لایه‌نه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی له عێراقیان، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری ڕه‌ت كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا و مه‌یدانی حۆبوبی ناسرییه به وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری ڕووخانی ده‌وڵه‌ت بوون و دیاری كردنی “مه‌سته‌فا كازمی”یان ڕه‌ت كرده‌وه. شایانی باسه، پێشتر كومیته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كانی شوڕشی ئۆكتۆبر، ئاگر تێبه‌ردانی خێوه‌تی ناڕازییانیان له مه‌یدانی “حه‌دیقه‌ل ئۆمه” له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه مه‌حكووم كردبوو.