كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له خۆراسانی شۆمالی له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی به بارودۆخیان، هه‌روا به‌رده‌وامن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا به‌نیازه به‌هۆی بڕیارێك كه داویه‌تی سه‌باره‌ت به كرانه‌وه‌ی ئیداره‌كان و كارخانه‌كان، خۆی له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی له به‌رامبه‌ر دابین كردنی بژێوی ژیانی كۆمه‌ڵگا ده‌رباز بكات. زۆرێك له سێنفه‌كان كاره‌كانیان سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌دوای چه‌ند ڕۆژ به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه، سه‌رله‌نوێ كارگاكانیان داخستووه و كرێكاره‌كانیان ناردووه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی به بێ حقووق.