كرێكارانی شاره‌داریی مه‌سجێد سوله‌یمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی نوێنه‌رانی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی سێ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌ی سه‌رجه‌م كرێكاران له‌وانه، كرێكاران، كارمه‌ندانی ڕه‌سمی، په‌یمانی و قه‌راردادی به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.