كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی بۆجنوورد ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان له به‌رامبه‌ر ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازیی، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران، مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی یه‌كه‌م كه‌س بوون كه بێكار بوون و هه‌روا بێكارن. مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی به‌هۆی شێوازی قه‌راردادێك كه له‌گه‌ڵ ئاموزش و په‌روه‌رش هه‌یان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بێكارن هیچ حقووقێكیشیان پێ نادرێ و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م توێژه له كۆمه‌ڵگای زیاتر كردووه. شایانی باسه، كاتی پشوو یاخود كۆبوونه‌وه‌كانی سازمانی وه‌ك كاتی كاری بۆیان دیاری ناكرێ و له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی كلاسه‌كان به‌هه‌ر هۆكارێك، حقووقی ئه‌م مۆعه‌لیمانه په‌رداخت ناكرێ و زۆربه‌یان له مافه‌كانی وه‌ك بیمه، جێژنانه و سه‌نه‌وات بێبه‌شن.