به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و ڕه‌شت، لانیكه‌م ٦ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداو، ٤ كرێكاری بیناسازیی له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شه‌قامی “جه‌نه‌ت ئاباد” به‌هۆی داڕمانی بیناكه به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی پێنجی بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری ڕه‌شت، به سه‌ختی بریندابوون و گوازترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٤٣ ساڵ ته‌مه‌ن له كارخانه‌ی پلاستیك سازی ڕه‌شت تووشی ڕووداو بوو و به سه‌ختی برینداربوو.