كرێكارانی شاغڵ له مه‌نته‌قه‌ی ویژه‌ی عه‌سه‌لویه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه له‌ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له شوێنی كار و هه‌روه‌ها نه‌گۆڕینی سه‌عات كارییه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغ بوون و حوزووری كه‌سه‌كان له شیركه‌ت و كۆبوونه‌وه له شوێنی چالاك بوونی ئێحتمالی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووس، ئه‌گه‌ری تووشبونی ته‌نیا كه‌سێكیش زۆر له سه‌ره‌وه‌یه. ده‌شڵێن: له شوێنی كاره‌كه‌یان ماسك و ده‌ستكێش له ئێختیاریاندا دانه‌نراوه و ته‌نیا له كاتی چوونه ناو شیركه‌ت، له‌ڕێگه‌ی “ته‌ب سه‌نجێك” پشكنینیان بۆ ده‌كرێ. كرێكارانی ناڕازیی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه هیچكات گۆڕانكاری له سه‌عات كارییه‌كانیان پێك نه‌هاتووه و پێرسۆنێلیش به‌هۆی گوشاری كاری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌ره‌خه‌سیی، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان پێ نادرێ كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان و له ڕاستیدا درووشمی “له‌ماڵی بمێننه‌وه” بۆ پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته به واتای ده‌كرانی كرێكارانه.