كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی شیركه‌تی سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، له‌ئاست به‌رده‌وامی ته‌عتیلی مه‌دره‌سه‌كان و په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازیی، به پێی یاسا ده‌بێ لانیكه‌می حقووقیان پێ بدرێ، به‌ڵام له هه‌ندێ حاڵه‌تدا له لانیكه‌میش كه‌متر حقووقیان پێ ده‌درێ كه ئه‌ویش به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م مۆعلیمانه له كاتی ته‌عتیلات دا به پێچه‌وانه‌ی مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی، حقووقیان پێ نادرێ.