به پێی دوایین ئاماری بڵاوكراوه، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٢ ملیۆن و ٩٢ هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه، زیاتر له ١٣٥ هه‌زار به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانییان له وڵاتی ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه ٦٤٤ هه‌زار كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و زیاتر له ٢٨ هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له وڵاتی ئیسپانیا زیاتر له ١٨٠ هه‌زار كه‌س تووشبون و زیاتر له ١٨ هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. دوای وڵاتی ئیسپانیا وڵاتی ئیتالیا دێت كه زیاتر له ١٦٥ هه‌زار كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و زیاتر له ٢١ هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات بەپێی دوایین ئاماری فەرمیی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، هەتا ئێستا ٧٧ هەزار و ٩٩٥ کەس لە ئێران تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوونە و له‌و ژماره‌یه، ٤ هەزار و ٨٦٩ کەسیش گیانیان لەدەست داوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوەندی لێکۆڵێنەوەکانی مەجلیسی ڕژیم لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی بەراوردەکان ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا چه‌ند قات زیاترە لەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە.