كرێكارانی هیڵدینگی خه‌لیجی فارس ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، له‌ئاست ته‌عتیل كرانی كاتی كارخانه به‌دوای تووشبونی چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان به ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌تا ئێستا تێستی كۆرۆنای ٥ كه‌س له كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌رێنی ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، پێترۆشیمی مێهر، پێترۆشیمی هۆرمۆز و پێترۆشیمی ئاپادانای خه‌لیجی فارس، له زومره‌ی ئه‌و شیركه‌تانه‌ن كه له‌سه‌ر بڕیاری ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی، تا دوایین كات ته‌عتیل كراون، به‌ڵام شیركه‌تی هیڵدینگی خه‌لیجی فارس هێشتا سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه بڕیاری ده‌رنه‌كردووه و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاره‌كانی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.