ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نیی شوێنی كار، لانیكه‌م سێ كرێكار له شاندیز تووشی ڕووداوی شوێنی كار بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕووداوه‌كه له كاتێك دا ڕووی دا كه دوو كرێكاری ١٨ و ٤١ ساڵ ته‌مه‌ن له ناو كاناڵێكی هه‌ڵكه‌ندراودا خه‌ریكی كار بوون و به‌هۆی بارینی به‌رده‌وامی باران و سست بوونی خاك، كاناڵه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ڕووخاوه و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها شۆفیری ٣٢ ساڵ ته‌مه‌نی بێڵی میكانیكیه‌كه‌ش كه بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و دوو كرێكاره ڕۆیشتبووه نێو كاناڵه‌كه‌وه به‌هۆی داڕمانی دووباره‌ی ئه‌م كاناڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.