به پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه، بە چڕی دەوروبەری کەمپی پەنابەرانیان لە مەخمور بۆردوومان كردووه و هه‌تا ئێستا ئه‌م هێرشانه خه‌ساری گیانی و مادییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فڕۆکەکانی تورکییه کەمپی مەخمووریان بۆردوومانکردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس کوژراون و برینداربوون. بۆردوومانی مەخموور لەکاتێکدایە، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه فڕۆکەکانی تورکییه بۆ جاری دووهەم زینی وەرتێیان بۆردوومان کرد. لەلایەکی دیکەشه‌وە، دوانیوەڕۆی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، فڕۆکەکانی ئه‌رته‌شی تورکییه بۆردومانی گوندەکانی “بابیرێ” و “بێلیزانێ”یان لە سنوری قەزای ئامێدی كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی تورکییه‌وه لەو ناوچەیە زیانێكی به‌رچاو وه‌بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوتووە.