بهپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی مانگی پووشپەڕ، سپای پاسداران، شاخ و بەرزاییەکانی سنووری نێوان “پیرانشار” و “چۆمان” و هەروەها بەرزاییەکانی “سیدەکان” و”بەربەزین” و گوندەکانی: “دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا”ی تۆپباران کردووه. شایانی باسه، بههۆی تۆپبارانهكانی سپای پاسداران، هاووڵاتییهكی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “زهیتوون قادر” گیانی لەدەست داوە و هەروەها دوو برای ناوبراو بە ناوەکانی “سیروان”، تەمەن ٢٣ ساڵ و “ئیسماعیل”، تەمەن ١٤ ساڵ، بەسەختی بریندار بوون. جێگهی ئاماژهیه بههۆی ئهم هێرشانهوه خەسارێکی بەرچاویش بە ژینگەی ئەو ناوەچەیە گەیشتووە.