کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی هه‌زاران كرێكار له‌ هێند

اعتراض هزاران کارگر هندی به عدم حمایت دولت در دروان قرنطینه

اعتراض هزاران کارگر هندی به عدم حمایت دولت در دروان قرنطینه

هه‌زاران كرێكاری ڕۆژمزد كه‌ پاش به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی قه‌ره‌نتینه‌ بۆ پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بێكار بوون، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌تی هێند واته‌ درێژه‌دانی قه‌ره‌نتینه‌ و پشتیوانی نه‌كردن له‌ كرێكاران، ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی به‌مبه‌ئی باسی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كرێكاری موهاجر له‌ به‌رامبه‌ر ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌م شاره‌ كرووده‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كرێكاران له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی قه‌ره‌نتینه‌، پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها نه‌بوونی قه‌تار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌كانیان ناڕازین. شایانی باسه‌ له‌ جه‌ره‌یانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌دا نزیك به‌ ٧٠٠ كرێكار له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ژماره‌ی تووش بووان به‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌ هێند گه‌یشتووه‌ته‌ ١١ هه‌زار و ٤٣٩ كه‌س و هه‌تا ئێستاش ٣٧٧ كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.