ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، پزیشكان و په‌رستارانی مێكزیك به مه‌به‌ستی پێدانی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی پێویست بۆ ده‌رمان كردنی نه‌خۆشه‌كانی تووش بووی كۆرۆنا، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانی تووش بوو به ویرووسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی مێكزیك، كادری خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی له مێكزیكۆسیتی خوازیاری ئیمكاناتی ته‌ندرووستی زیاتر بوون. ژماره‌یه‌ك له پزیشكان و په‌رستاران و كادر خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی له شه‌قامه‌كانی پێته‌ختی مێكزیك ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و له كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسان داوای یارمه‌تیان كرد. شایانی باسه، كاربه‌ده‌ستانی پزیشكیی مێكزیك له‌م دوایانه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ره‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی تووش بووان به كۆویدی ١٩ له‌م وڵاته نشانی داوه كه ٣٢٩ پزیشك په‌رستار تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون.