كۆمه‌ڵێك له كاسبكارانی بازاڕی عراقی ئامۆل ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌هۆی پلۆمپ كرانی شوێنی كاره‌كه‌یان، له‌به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به بیانووی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه، بازاڕی حه‌فتانه، بازاڕای شه‌وانه‌ی پردی سێهه‌م، بازاڕی وه‌نه‌وشه، بازاڕی شه‌قامی نوور و جانبازان و باقی بازاڕه‌كانی دیكه‌ی داخراون. ده‌شڵێن: داخرانی شوێنی كاره‌كه‌یان له حاڵێكدا ئه‌نجام دراوه كه كاسبكاران و ده‌ستفرۆشانی ئه‌م بازاڕانه له هیچ پاڵپشتییه‌كی ده‌وڵه‌ت به‌هره‌مه‌ند نین و ئه‌وان بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان له بارودۆخێكی دژوار‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.