كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیجی فارس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئیسلامشار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئیسلامشار له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای ده‌ركرانی حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ناڕازیین. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری پێداچوونه‌وه به بڕیاری سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت بوون. ده‌شڵێن: له مانگی خه‌رمانانی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و ئه‌م شیركه‌ته حه‌قی بیمه‌كانیشیانی نه‌داوه. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی پاره‌كه‌وه زیاتر له ٥٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس كه پێشینه‌ی ١٠ ساڵ كاریان بووه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.