
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی كێشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به دیاری كرانی لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ له لایه‌ن شوڕای باڵای كاری ڕژیم، په‌سه‌ندكراوی یاسای ئیداره‌ی كاری ڕژیمیان نارده‌وه بۆ ئیداره‌ی كاری شارستانی شووش.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره‌یان وتوویانه: سه‌رجه‌م كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی كێشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په به‌هۆی پێبه‌ند نه‌بوونی وه‌زاره‌تی كار، شوڕای باڵای كار و كارفه‌رمای ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به یاسای كار، به‌م جۆره ئه‌م په‌سه‌ندكراوه ڕاده‌ستی ئیداره‌ی كاری شارستانی شووش ده‌كه‌ین تا بزانن كه له نێوان كرێكاران و كارفه‌رماكان “یاسامه‌نبوون” واتایه‌كی نییه و به‌رژه‌وه‌ندخوازی ته‌نیا مه‌به‌ستی كارفه‌رماكانه. ڕاشیانگه‌یاندووه: وێڕای ئه‌وه‌یكه له‌ئاست بڕیاری شوڕای باڵای كاری ڕژیم سه‌باره‌ت به نه‌گونجاندنی ماده‌ی ٤١ی یاسای كار ناڕازیین، خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی شوڕای باڵای كاری ڕژیم به‌م بڕیاره بوون.
