شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه “زینی وەرتێ”یان بۆردومان کرد بە پێی زانیارییەکان هه‌تا ئێستا هیچ زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر ١١ی شه‌وی سێشه‌ممه، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆردومانی مۆڵگەی مەڕدار و ئاژەڵدارەکانی لە زینی وەرتێ لەدیوی ناحییەی سەرکەپکان کردووە. شایانی باسه، لە ئێستادا فڕۆکەی سیخوڕی و جەنگی بە ئاسمانی قەندیل و وەرتێ و باڵەکایەتیدا دەسوڕێنەوە.