به پێی ڕاپۆرتهكان، ژمارەی توشبووان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جيهاندا دوو ملیۆن كهسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو کەسانەش کە گيانيان لەدەستداوە گەیشتووهته زیاتر لە ١٢٦ هەزار و ٧٥٠ کەس و تا ئێستاش زیاتر لە ٤٨٤ هەزار و ٥٠٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا ماوەتەوە کە زۆرترین ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستانی لە جیهاندا تۆمارکردووە، بە گوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە ٦١٤ هەزار و ٢٤٦ کەسی تێپەڕاندووە و زياتر لە ٢٦ هەزار کەسيش گيانيان لەدەستداوە. هاوکات، لە وڵاتی ئیسپانیا، تائێستا زياتر لە ١٧٤ هەزار کەس توشبوون و زياتر لە ١٨ هەزار کەسيش گيانيان لە دەستداوە. لە ئیتالیا کە لە ڕووی ژمارەی توشبوون لە دوای ئەمریکا و ئیسپانیا بە سێیەم وڵات هەژمار دەکرێت، ژمارەی توشبووانی گەيشتووهته زیاتر لە ١٦٢ هەزار و ٤٨٨ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش کە گيانيان لەدەستداوە بۆ زياتر لە ٢١ هەزار کەس بەرزبووەوە. ههروهها لە وڵاتی تورکییه ژمارەی توشبووان گەيشتووەتە زياتر لە ٦٥ هەزار و ١١١ کەس و تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٤٠٣ کەس گيانيان لە دەستداوە. لە عێراقیش تا ئێستا هەزار و ٤٠٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٧٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٥٥٦ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار كراوه. دەربارەی هەرێمی کوردستانیش، تا ئێستا ٣٣٢ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٤ كهس گیانیان لهدهستداوه و ١٩٨ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە. له لایهكی دیكهوه ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه له وڵاتی ئێرانیش، زیاتر لە ٧٤ هەزار کەس بهم ویرووسه تووش بوون و زیاتر لە چوار هەزار و ٦٨٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. پێویسته بوترێ كه ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی پێشتر بڵاوی کردبووە ئاماری کۆرۆنا لە ئێراندا ٥ بهرابهر لە ئاماری ڕاگەیەندراو زیاترە.