ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی عه‌وارزی قه‌زوێن ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه له به‌رامبه‌ر سازمانی ڕێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ڕێگه‌ی ناردنی برووسكه‌یه‌ك پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه خۆیان به بیمه‌ی بێكاری بناسێنن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ساڵی ڕابردوو به‌ڵێنیان پێ درابوو كه له‌م سازمانه داده‌مه‌زرێندرێن. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا ئه‌م كرێكارانه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.