كۆمه‌ڵێك له نانواییه‌كانی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی نان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌م ئۆستانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كان له‌وانه، به‌رق، ئاو، بیمه و كرێ دووكان، چیدی به‌م قیمه‌ته ناتوانین كه نان به‌رهه‌م بێنین”، ڕوو له ئۆستاندار خوازیاری پێڕاگه‌یشتن و پێداچوونه‌وه به دیاری كردنی قیمهتهكانی نان بوون.