ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٣ كرێكار له سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی، تارۆم، سیرجان، شووشته‌ر و تاران، تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامیدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و دانیشتووی ساڵی تارۆم له ئۆستانی زه‌نجان له‌كاتی نۆژنكردنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای كارواشێك، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و له‌كاتی ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵێك له جاده‌ی “كه‌ن سولاقان” كرێكارێكی ئه‌فغانستانی تووشی ڕووداو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه، شوانێك له ئاوایی “خه‌زێنه سڵامه‌ت” له شارستانی شووشته‌ر به‌هۆی كه‌وتنه‌ناو حه‌وزێك، گیانی له‌ده‌ستدا.